دەمگوت دڵداری ناکەم ئاوا خۆشە ژیانم
تا ڕۆژێ دەستت گرتم هەمو گیانت تەزانم
بە نازەوە پێت وتم؛ من بۆ تۆ پەرێشانم
وتت سوێندت بۆ دەخۆم هەر خۆم قەدرت دەزانم
بەڵام تۆش درۆزن بووی هیواو خۆزگەت ڕووخانم
گەردنت ئازاناکەم بۆچی ژینت شێوانم
سەیرکە ئێستا بێ تۆ چەندە لانەم
شێت و شەیدای باڵاتم ئەی یاری باڵا نەمام
سەر لە جوانیت دەرناکەم لە کاری خودا بووم سەرسام
کاتێ تۆ پێدەکەنی لە خەم و ژان بێ ئاگام
توخوا نەکەی ئازیزم بشکێنی دڵەی شەیدام
من لەبەر عەشقی تۆیە دڵخۆشی میوانە لام
آی-ویدئو